هه واڵ

[هه واڵ][bleft]

وه رزش

[هه واڵ][twocolumns]

مەڵبەندە تەندروستییەكان دەكرێنە مەڵبەندی پزیشكی خێزانی

هەریەكە لە وەزیری تەندروستی و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەو لەبارەی ڕەوشی تەندروستی لە سنوری شاری سلێمانیدا، هەروەها هەوڵدان بۆ گۆڕینی سەرجەم مەڵبەندە تەندروستییەكان لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ مەڵبەندی پزیشكی خێزانی.

میران محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: " كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە مەڵبەندە تەندروستییەكان لەشاری سلێمانیدا بۆ ئەوەی لە ئایندەدا بتوانین ئەم مەڵبەندە تەندروستیانە بگۆڕین و بیانكەینە مەڵبەندێك بۆ پزیشكی خێزانی، تا هاوڵاتیانی خۆمان زیاتر تێیدا سودمەندبن، واتە پزیشكی پسپۆڕ تا كاتژمێر (5) ی ئێوارە لەم مەڵبەندانەدا بمێننەوەو خزمەت بكەن و سەرجەم خزمەتگوزارییەكانیشی تێدا بێت ".
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند " بەم كارەمان دەتوانین وابكەین كە ئەو پزیشكە پسپۆڕانەی كە لە پزیشكی خێزانی كاردەكەن، تایبەتمەند دەكرێن بە هاوڵاتیانی سنوری ئەو مەڵبەندەی كە بوەتە پزیشكی خێزانی."
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی شێوازە نوێیەكە سەرجەم نەخۆشەكان بەشێوەی داتا بەیس داخڵ دەكرێت و هەویەی تایبەتیان بۆ دروست دەكرێت و ئیتر ئەویش بێ دوو دڵی دەزانێت سەردانی چ پزیشكێك دەكات، بەوەش نە دەرمان نە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان بەهەدەر ناڕوات و هاوڵاتیانیش زیاتر سودمەند دەبن".
كۆمێنت
  • Blogger كۆمێنت له ڕێگه ی بلۆگه ره وه
  • Facebook كۆمێنت له ڕێگه ی فه یس بوكه وه
  • Disqus كۆمێنت له ڕێگه ی Disqus

ليست هناك تعليقات :


ته ندروستی

[هه واڵ][threecolumns]

زانست وزانیاری

[هه واڵ][list]
[][grids]

ته‌كنه‌لۆجیا

[هه واڵ][bsummary]