ژماره یه كی تری هاونیشتمانین له ده ستی داعش رزگاریان بو
ئه‌مڕۆ 18 هاووڵاتی ئێزدی ناوچه‌ی شه‌نگال له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش رزگاریان بوو گه‌یشتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه خه‌یری بوزانی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 18-4-2015، راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 18 هاووڵاتی ئێزدی كه له منداڵ و ژن و پیاو پێكهاتبوون له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش رزگاریان بوه‌و گه‌یشتونه‌ته‌وه هه‌رێمی كودستان.
وتیشی: ئه‌م 18 هاووڵاتییه‌ی ئه‌مڕۆ رزگاریان بوه‌و گه‌یشتونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكی گونده‌كانی كۆجۆن و ته‌ل قه‌سه‌ن و حه‌ردان-ی سه‌ربه قه‌زای شه‌نگالن.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بێجگه له‌و 18 هاووڵاتییه ئێزدییه‌ی له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی تیرۆرستی داعش رزگاریان بووه، هه‌زارو 483 هاووڵاتی ئێزدی له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش رزگاریان بووه كه‌خه‌ڵكی هه‌موو ناوچه‌كانی شه‌نگال و ته‌نانه‌ت موسڵیشیان تێدایه.
پۆل
هه واڵ

كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :