ئه‌مریكا، 200 ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌كانی عیراق ته‌رخان ده‌كات
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 200 ملیۆن دۆلار وه‌ك یارمه‌تی مرۆیی بۆ ئه‌و عیراقیانه ته‌رخان ده‌كات كه به‌هۆی كاره توندوتیژییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریسیتی داعشه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتووه و ئاواره بوون.
ئۆباما وتی: "چه‌ندان خێزان و منداڵ به‌هۆی كاره تیرۆریستییه‌كانی داعشه‌وه ئاواره بوون، بۆیه پێویسته ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، یارمه‌تییان بدات و كۆمه‌كیان پێشكه‌ش بكات".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پڕچه‌ككردن و مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی عیراق كرد له‌و ده‌مه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی گرتووه‌ته‌ده‌ست و وتیشی: " عیراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی چواریه‌كی ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌وته‌وه كه پێشتر داعش ده‌ستی به‌سه‌ریاندا گرتبوو"، ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه پرۆسه‌ی بنه‌بڕكردن و تێكشكاندنی داعش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به ئه‌نجام بگات.

پۆل
سیاسی

كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :