هه واڵ

[هه واڵ][bleft]

وه رزش

[هه واڵ][twocolumns]

پادشای‌ ئوردن: تاكه‌ وڵاتی‌ عه‌ره‌بین كه‌ له‌ دژی‌ داعش شه‌ڕده‌كه‌ین

شا عه‌بدوڵڵای‌ دووه‌می‌ پادشای‌ ئوردن رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ تاكه‌ وڵاتی‌ عه‌ره‌بییه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ عیراق، دژ به‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش، شه‌ڕ ده‌كات. 

شا عه‌بدوڵڵا له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ "فۆكس نیوز"ی‌ ئه‌مریكایی‌ رایگه‌یاند: "ئێمه‌ له‌ئێستادا تاكه‌ وڵاتی‌ عه‌ره‌بین كه‌ له‌ سوریادا له‌گه‌ڵ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان كار ده‌كه‌ین و كه‌نه‌داش له‌م دواییه‌دا هاتووه‌ته‌ ریزه‌وه‌".

پادشای‌ ئوردن وتیشی‌: "له‌دوای‌ شه‌هیدبوونی‌ مه‌عاز كه‌ساسبه‌ی‌ فڕۆكه‌وانی‌ ئوردنی‌ به‌ده‌ستی‌ تیرۆریستانی‌ داعش له‌ مانگی‌ شوباتی‌ رابردوو، ئیمارات و به‌حره‌ین پشتوانیان كردوون، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌و رووداوانه‌ی‌ له‌ یه‌مه‌ن رووده‌ده‌ن، ئه‌وانیش كشاونه‌ته‌وه‌". 

به‌ وته‌ی‌ شا عه‌بدوڵڵای‌ دووه‌م: " ئێمه‌ تاكه‌ وڵاتی‌ عه‌ره‌بین كه‌ له‌گه‌ڵ عیراقییه‌كان و هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژ به‌ داعش شه‌ڕده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ زیادبوونی‌ هه‌ڵمه‌ت و هێرشه‌كانی‌ عیراق و هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تیش بۆسه‌ر تیرۆریستان، ئه‌وانیش پرۆسه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه‌ و پاڵپشتی‌ زیاتر له‌ عیراق ده‌كه‌ن". 
كۆمێنت
  • Blogger كۆمێنت له ڕێگه ی بلۆگه ره وه
  • Facebook كۆمێنت له ڕێگه ی فه یس بوكه وه
  • Disqus كۆمێنت له ڕێگه ی Disqus

ليست هناك تعليقات :


ته ندروستی

[هه واڵ][threecolumns]

زانست وزانیاری

[هه واڵ][list]
[][grids]

ته‌كنه‌لۆجیا

[هه واڵ][bsummary]