كاره‌بای نیشتمانی بۆ ئه‌م بڕه هه‌نگاو ده‌نێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، دۆخی كاره‌بای نیشتمانی به‌جۆرێك باشبوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه 15 رۆژی مانگی نیسان له 23 كاتژمێر كاره‌بایان كه‌متر نه‌داوه به هاوڵاتیان و له‌دوای ئه‌م به‌رواره‌شه‌وه كاره‌بای نیشتمانی به‌ره‌و 24 كاتژمێری هه‌نگاو ده‌نێت.
كاره‌بای 24 كاتژمێری
ئه‌ندازیار ئومێد محه‌مه‌د سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: له سه‌ره‌تای مانگه‌وه توانیویانه بڕی 23 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی بده‌نه هاوڵاتیان، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێشبینییه بووه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه رایانگه‌یاند و توانیویانه زیاتر بده‌ن.
وتیشی: "له‌م به‌رواره به‌دواوه كاره‌بای نیشتمانی هه‌نگاو به‌ره‌و 24 كاتژمێری ده‌نێت و هه‌وڵده‌درێت له 15 رۆژی كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌و بڕه بده‌نه هاوڵاتیان، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر گرفتی ته‌كنیكیان بۆ نه‌یه‌ته پێشه‌وه".
خواست زیادی نه‌كردوه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تاچه‌نده سه‌رماو سۆڵه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه خواستی هاوڵاتیانی بۆ به‌كارهێنانی كاره‌با زیادكردووه، ناوبراو وتی: "خواستی هاوڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی كاره‌بای نیشتمانی زیادی نه‌كردووه، بگره وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هاوڵاتیان چه‌نده ئامێره‌كانی كاره‌با به‌كاربهێنن كێشه نییه، به‌ڵكو ته‌نها هیته‌ر له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كار نه‌یات، چونكه ئه‌و ئامێره خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیاد ده‌كات و سه‌عاته‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
ئومێد محه‌مه‌د وتی: "ئێستا وه‌ك تێست یه‌ك دوو یه‌كه له وێستگه‌ی كاره‌بای خورمه‌له ئیش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ره‌نگه بۆ كۆتایی ئه‌م مانگه راپۆرتێكمان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه به‌ده‌ست بگات كه ده‌توانن چه‌ند یه‌كه كار پێبكه‌ن، بۆیه له كۆتایی مانگدا به‌و وێستگه‌یه و وێستگه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، بڕی به‌رهه‌مهێنراوی كاره‌بامان له هه‌رێم بۆ ده‌رده‌كه‌وێت".

پۆل
ئابوری

كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :