ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش شکست دەهێنێت
له‌دوای وه‌شاندنی گورزێكی كوشنده له سوپای عیراق له ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت و نزیكبوونه‌وه‌یان له كۆنتڕۆڵكردنی كۆبانێ، مه‌رگی ستراتیژیه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكا نزیك بۆته‌وه و به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ش به‌بیانووی جیاواز شكسته‌كه‌یان په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن.
له هه‌ردوو وڵاتانی عیراق و سوریادا داعش له فراوانكردنی سنووری ده‌سه‌ڵاتیدایه و ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ش كه ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان ئه‌نجامیانداوه له عیراق و سوریا، ئه‌نجامێكی وای نه‌بووه. ئه‌و پلانه‌ی ئۆباماش به‌مه‌به‌ستی "لاوازكردن و سڕینه‌وه‌ی گروپه‌كه" دایڕشتبوون تا ئێستا هیچ سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایدا، چه‌كدارانی داعش هه‌وڵه‌كانیان بۆ گرتنی كۆبانی چڕكردۆته‌وه تا ئه‌وه بسه‌لمێنن كه سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر شه‌ڕڤاناندا به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌مه‌ش بخه‌نه ڕیزی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه له‌م چوارمانگه‌ی ڕابردوودا به‌ده‌ستیانهێناوه.
له كاتێكیشدا كه سه‌ركه‌وتنی داعش له كۆبانی نزیكبۆته‌وه، به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا خۆیان ده‌دزنه‌وه‌ی له‌و شكسته‌ی كه له پاراستنی شاره‌كه و شه‌ڕڤانانی كوردی سوریادا تووشیان هاتووه .
تۆنی بلینكن، جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ئه‌و بیانووه دێنێته‌وه كه " ئامانجی هێرشه ئاسمانیه‌كانمان له سوریا تێكشكاندنی سه‌رچاوه نه‌وتی و سه‌ركرده‌كانی داعشه نه‌ك پاراستنی شاره‌كان".
به‌دبه‌ختی ئه‌مریكا له‌وه‌دایه كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی به ته‌نیا له كۆبانی شكستی نه‌هێناوه تا به‌و جۆره بیانوانه په‌رده‌پۆشیان بكات، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان، هێرشه ئاسمانیه‌كان نه‌یانتوانیوه له عیراقیشدا پێشڕه‌ویه‌كانی داعش بوه‌ستێنن، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی هێرشه ئاسمانییه‌كان به‌ڵام چه‌كدارانی داعش توانیویانه سه‌رجه‌می شار‌و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار كۆنتڕۆڵ بكه‌ن كه پێشتر له ژێر ده‌ستی سوپای عیراقدا بوون و ئه‌و شار و شارۆچكانه‌ی دیكه‌ش كه نزیكن له ڕووباری فوراته‌وه له ڕۆژئاوای به‌غدا، دوای به‌رگریه‌كی كه‌م و كورتخایه‌نی سوپای عیراق، سه‌رجه‌میان كه‌وتنه ده‌ستی داعش و ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه لاوازیی سوپای عیراقی نیشانی جیهاندایه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانیش پاڵپشتی كردووه.
له ئێستاشدا له پارێزگای ئه‌نبار ته‌نیا شاری حه‌دیسه و بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌لئه‌سه‌د له نزیك هیت و كه‌مپی مه‌زرا له ده‌ره‌وه‌ی شاری فه‌لوجه له ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی عیراقدایه.
شه‌ڕی ئه‌نبار، ئه‌و پارێزگایه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای داگیركردنی عیراقه‌وه له ساڵی 2003 گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بوو له‌سه‌ر سوپای ئه‌مریكا، به سه‌ركه‌وتنی داعش كۆتایی هات و دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و پارێزگایه‌ش، پێده‌چێت ئامانجی داهاتووی داعش گرتنی ئه‌بوغرێب و پاشان هێرشكردنه سه‌ر به‌غدای پایته‌خت بێت.
حكومه‌تی عیراق و هاوپه‌یمانان دڵیان به‌وه خۆشه كه توانیویانه له ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌و وڵاته‌دا پاشه‌كشه به داعش بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه له باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌دا به‌ده‌ست هاتوون له لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه بووه، ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه هیچ جیاوازیه‌ك ناكه‌ن له نێوان داعش و دانیشتوانی سوننه‌ی عیراقدا.
میلیشیا شیعه‌كان زۆر به ئاشكرا باس له له‌ناوبردنی سوننه‌كان ده‌كه‌ن له‌و پارێزگایانه‌ی كه سوننه و شیعه‌ی تێدایه وه‌ك دیاله، ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه سوننه‌كانی عیراق هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نابێت، گه‌ر بیانه‌وێت له ژیاندا بمێننه‌وه ئه‌وا ده‌بێت یان په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به چه‌كدارانی داعشه‌وه یاخود بڕۆن و سه‌ری خۆیان هه‌ڵبگرن.
گه‌ربێت و ئه‌مریكا شكستبێنێت له پاراستی كۆبانێ دا، ئه‌وا كاره‌ساتێكی سیاسی و سه‌ربازی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. له‌ڕاستیدا، ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی بۆته هۆی له‌ده‌ستدانی كۆبانێ زۆر له‌وه گه‌وره‌تره بدرێته پاڵ هێرشه ئاسمانییه‌كان.
له‌سه‌ره‌تای هێرشه ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر سوریا، باراك ئۆباما باسی له به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی وڵاته سوننیه‌كانی وه‌ك توركیا، عه‌ره‌بستانی سعودی، قه‌ته‌ر، ئه‌رده‌ن، ئیمارات و به‌حره‌ین ده‌كرد.
به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه ئه‌جیندای تیابه‌تی خۆیان هه‌یه و هیچ كامیان له‌ناوبردنی داعش ئامانجی پێشینه‌یان نی یه، هه‌رچه‌نده پێده‌چێت ده‌سته‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی سوننی حه‌زیان له داعش نه‌بێت، به‌ڵام وه‌ك چاودێرێكی عیراقی ئاماژه‌ی پێداوه " ئه‌و وڵاتانه خۆشیان له‌و ڕاستیه‌دێت كه داعش هێنده‌ی كێشه بۆ شیعه‌كان دروست ده‌كات هێنده مه‌ترسی نی یه بۆ سوننه‌كان".
له ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌شداری هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كه‌یان كردووه، توركیا گرنگترینیانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توریكا سنورێكی به درێژایی 510 میل له‌گه‌ڵ وڵاتی سوریادا هه‌یه كه پێشتر له‌وێوه چه‌كدارانی داعش و جه‌بهه‌تولنوسره به‌ئاسانی لێیه‌وه ده‌ڕۆشتنه ناو خاكی سوریا.
هه‌ر چه‌نده له‌م ساڵدا توركیا ئاسایشی سنووره‌كانی زیاتر كرد، به‌ڵام دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردووی داعش، چیتر چه‌كداره‌كان وه‌ك جاران پێویستیان به یارمه‌تی ده‌ره‌كی نابێت.
له هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا ئه‌وه ڕوونبۆوه كه توركیا هێزه سیاسیه‌كورده‌كانی سوریا و هێزه سه‌ربازه‌كانی (په‌یه‌ده و یه‌په‌گه) به مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ده‌زانێت بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یی و پێی وایه مه‌ترسی ئه‌و هێزانه بۆ سه‌ر توركیا زیاتره له مه‌ترسیه‌كانیان بۆ سه‌ر داعش.
زیاد له‌وه، (په‌یه‌ده) به‌شێكن له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ئه‌و پارته‌ی كه له ساڵی 1984 ه‌وه داوای خۆ به‌ڕێوه بردنی كوردان ده‌كات له‌ناو توركیادا.
دوای كشانه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا له كانتۆنه كورده‌كان له سنووری توریكادا له ساڵی 2012 دا، حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ترسی لێ‌نیشت كه خۆبه‌ڕێوه بردنی كوردانی سوریا كار بكاته سه‌ر كوردانی توریكا كه ژماره‌یان 15 ملیۆن ده‌بێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پێی وایه داعش كۆنتڕۆڵی كۆبانی بكات باشتره وه‌ك له په‌یه‌ده.
كاتێكیش پێنج شه‌ڕڤانی په‌یه‌دا، ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر ڕووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی داعش وه‌ستانه‌وه، ویستیان له ڕێی سنووری توركیاوه بپه‌ڕنه‌وه، سوپای توركیا ئه‌وانی وه‌ك تیرۆریست ناساندن.
له باره‌ی به‌شداریكردنی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌ناو هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌دا، توركیا داوای نرخێكی زۆر ده‌كات له ئه‌مریكا، توركیا ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی دژه فڕین له ناو خاكی سوریادا درووست بكرێت، به مه‌به‌ستی نیشته‌جێكردنی ئاواره سوریه‌كان و هاوكات مه‌شق پێكردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا تێیدا.
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچه دژه فڕینه له داهاتوودا له دژی حكومه‌ته‌كه‌ی دیمه‌شق به‌كار بهێنێت، چونكه ڕوون و ئاشكرایه درووستكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین ته‌نیا بۆ ڕێگری ده‌بێت له فڕۆكه‌كانی دیمه‌شق، ئه‌گه‌رنا خۆ داعش خاوه‌نی هیچ هێزێكی ئاسمانی نییه.
گه‌ر ئه‌مه‌شی بۆ بچێته سه‌ر، ئه‌وا توركیا به پاڵپشتی ئه‌مریكا، ده‌چێته ناو شه‌ڕی تایفی سوریاوه و هاوشانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دژی حكومه‌ته‌كه‌ی دیمه‌شق ده‌جه‌نگێت.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كانی سوریاوه له ساڵی 2011 ، توركیا خوێندنه‌وه‌یه‌كی باشی بۆ پێشهاته سیاسیه‌كان نه‌كردووه، له‌سه‌ره‌تای شۆڕشه‌كاندا، توركیا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی نێوه‌ندگیری بكات و باڵانسی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌دا ڕابگرێت، توركیا پشتگیری له‌و ئه‌زمه سه‌ربازییه‌كردوو هاوكارو پشتیوانی هێزه جیهادییه‌كانی كرد و پێی وابوو كه ئه‌سه‌د زوو له‌ناو ده‌چێت.
ئه‌ردۆغان پێی وایه كه ده‌توانێت ڕقی و توڕه‌یی كوردانی توركیا پشتگوێ بخات، ئه‌و كوردانه‌ی كه پێیان وایه كه ئه‌ردۆغان سیاسه‌تێكی ناڕۆشنی هه‌یه له‌به‌رامبه به داعش له دژی كوردانی سوریا.
ئه‌و گۆمه قوڵتربوو كاتێك كه 33 خۆپیشانده‌ری كوردی له ناڕه‌زاییه‌كانی به‌رامبه‌ر دۆخی كۆبانی كوژران و له ئه‌گه‌ری كه‌وتنی كۆبانیشدا، قوڕه‌كه خه‌ستتر ده‌بێته‌وه.
بۆچی توركیا نیگه‌ران نی یه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستاندا؟ له‌وانه‌یه توركیا پێی وابێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه به قورسی به‌شداره له شه‌ڕی دژی داعشدا، چتر ئه‌و هێز و توانایه‌ی جارانیان نه‌مابێت و نه‌توانن جارێكی دیكه بچنه‌وه شه‌ڕ له گه‌ڵ حكومه‌تی توركیادا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه حكومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاندووه گه‌ر توركیا بچێته شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ سوریادا و به‌شداری شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بكات ئه‌وا " باجه‌كه‌ی ده‌دات".
له‌وانه‌یه ئه‌م وته‌یه‌ی به‌رپرسانی ئێران ئه‌و مانایه هه‌ڵبگرێت كه له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی توریكا له ناو خاكی سوریادا ئه‌وا حكومه‌تی تاران یارمه‌تی هێزه كوردیه‌كانی ناو توركیا بدات له دژی ئه‌نقه‌ره.
له ڕابردووش‌دا سه‌دام حسێن سه‌رۆركی رژێمی به‌عس، هه‌مان هه‌ڵه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی دووباره‌كرده‌وه و كاتێك هێرشی برده سه‌ر ئێران له ساڵی 1980 دا، حكومه‌ته‌كه‌ی تارانیش وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك و به‌مه‌به‌ستی لاوازكردنی ڕژێمه‌گه‌ی سه‌دام حسێن یارمه‌تی هێزه كورده‌كانی عیراقی دا.
ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی توركیاش له ناو سوریادا له‌وانه نیه ببێته هۆی كۆتایی پێ هێنانی جه‌نگی ناوخۆی سوریا، به‌ڵكو له‌وانه‌یه شه‌ڕه‌كه بگوازێته‌وه بۆ توركیا.
سه‌رچاوه: Independent

پۆل
راپۆرت

كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :