هه واڵ

[هه واڵ][bleft]

وه رزش

[هه واڵ][twocolumns]

راگەیێندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێکی سەبارەت بە تەقینەوەکەی عەینکاوە بڵاوکردەوەو رایگەیاندووە تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بووە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە بەهۆی تەقینەوەکەوە دوو هاونیشتمانی شەهید بوون و هەشتی دیکەش برینداربوون. ئاماژە بەوەشکراوە کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە هێشتا بەردەوامەو دواتر رای گشتی لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاگاداردەکرێنەوە.
ئاسایشی هەولێر دڵنیاییش دەداتە دانیشتوانی شاری هەولێر کە بارودۆخی ئەمنی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ناوخۆدایە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
ئەمڕۆ هەینی 17-4-2015  كاتژمێر 5:45  ئێوارە سەیارەیەكی بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەی عەینكاوە، لەنێوان بنكەی پۆلیسی عەینكاوە و بارەگای کونسوڵخانەی ئەمریكی، لە پێش كافتریای ( نیلی) تەقییەوە و لە ئەنجامدا بووە هۆی شەهیدبوونی (دوو ) هاووڵاتی و برینداربوونی (هەشت )  كەسی تر.
لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران بەردەوامە و لە ئەنجام رای گشتی لێی ئاگادار دەكەینەوە.
هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كە بارودۆخی شاری هەولێر ئارامە و لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆدایە .
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
17-4-2015

كۆمێنت
  • Blogger كۆمێنت له ڕێگه ی بلۆگه ره وه
  • Facebook كۆمێنت له ڕێگه ی فه یس بوكه وه
  • Disqus كۆمێنت له ڕێگه ی Disqus

ليست هناك تعليقات :


ته ندروستی

[هه واڵ][threecolumns]

زانست وزانیاری

[هه واڵ][list]
[][grids]

ته‌كنه‌لۆجیا

[هه واڵ][bsummary]