دێربی سلێمانی به سوودی پێشمه‌رگه‌کان کۆتایی پێهات
یه‌کێک له یارییه‌کانی قۆناغی دووەمی خولی نايابی کوردستان. دێربی پایته‌ختی ڕۆشنبیری بوو که له مه‌لعه‌به‌که هه‌ردوو یانه‌ی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ڕووبه‌ڕووی يەکتر بوونه‌وه.
پێش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خوله‌که، سلێمانی به چوار بردنه‌وه و هه‌شت یه‌کسان بوون و شه‌ش شکست خاوه‌نی ۲۰خاڵ بوو و له پله‌ی نۆیه‌م ده‌هات و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به کۆکردنه‌وه‌ی ۱۱خاڵ له پله‌ی ۱۳ه‌هه‌م ده‌بینرا .
پێش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خوله‌که، سلێمانی به چوار بردنه‌وه و هه‌شت یه‌کسان بوون و شه‌ش شکست خاوه‌نی ۲۰خاڵ بوو و له پله‌ی نۆیه‌م ده‌هات و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به کۆکردنه‌وه‌ی ۱۱خاڵ له پله‌ی ۱۳ه‌هه‌م ده‌بینرا .
گێمی یه‌که‌م تیایدا زۆرێکی کاته‌کان تۆپ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی سلێمانیدا بوو و به‌ڵام لاوازی هێڵی پێشه‌وه‌ی تیمه‌که وای کرد که سوود له هێرشه‌کان نه‌بینن و له به‌رامبه‌ردا کوڕانی پێشمه‌رگه پشت به‌ستوو به هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه یارییان ده‌کرد و له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه زیاد له جارێک مه‌ترسییان له‌سه‌ر گۆڵی سلێمانی دروست کرد و به‌ڵام یاسین که‌ریمی گۆڵپارێزی به‌رپه‌رچی سه‌رجه‌می دایه‌وه ، ده‌رئه‌نجام تایمه‌که به یه‌کسانی و به‌بێ گۆڵ به‌کۆتا هات .
سێ خاڵی یارییه‌که گرنگییه‌کی وه‌هایی هه‌بوو بۆ پێشمه‌رگه‌کانی سلێمانی که له پێناو مانه‌وه له خوله‌که‌دا ده‌جه‌نگان ، ئه‌مه‌ش هۆکار بوو بۆ ئه‌وه‌ی که له گێمی دووه‌مدا تیمه‌که‌ی سه‌ردار ساڵح به گڕوتینێکی جیاوازه‌وه ده‌ربکه‌ون و له خوله‌کی ۵۵دا فیراس یه‌حیا تۆڕی گۆڵی سلێمانی هه‌ژاند و یانه‌که‌ی پێشخست .
پاش ئه‌م گۆڵه و دوایی ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ران چه‌ندین گۆڕانکارییان له پلان و شێوازی یاری کردنیاندا ئه‌نجامدا ، که سلێمانی له پێناو یه‌کسان کردنه‌وه‌ی ئه‌نجام و پێشمه‌رگه له پێناو دڵنیای له ئه‌نجام یاری ده‌کرد .
سه‌رئه‌نجام پلانی پێشمه‌رگه‌کانی سلێمانی سه‌رکه‌وتوو بوو و توانیان دێربی پایته‌ختی ڕۆشنبیری به سوودی خۆیان به‌کۆتا بهێنن و سێهه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا به‌ده‌ست بهێنن و سوورپۆشه‌کانی سلێمانی دوچاری حه‌وته‌م شکست بکه‌ن .
پۆل
وه رزش

كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :