چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رسوڕهێن سه‌باره‌ت به له‌باربردن
له‌باربردنی منداڵ یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی كه جێگای مشتومڕه له جیهاندا. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رسوڕهێنن سه‌باره‌ت به‌و دیارده‌یه:
+ هه‌موو ساڵێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ملیۆنێك و 200 هه‌زار ژن له‌باربردن ئه‌نجامده‌ده‌ن.
+ به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌دا 51ی خه‌ڵك ده‌ڵێن پێویسته له‌باربردن له‌هه‌موو یان زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا رێی پێبدرێت.
+ له‌سه‌دا 37ی هه‌موو دووگیانه‌كان له شاری نیویۆرك، به له‌باربردن كۆتاییان دێت.
+ به‌هۆی سیاسه‌تی یه‌ك منداڵیی چینه‌وه، هه‌موو ساڵێك له‌م وڵاته ملیۆنێك كۆرپه‌ی كچ له‌بارده‌برێن و ده‌یان هه‌زار كچی تریش فڕێ ده‌درێن.
+ له‌باربردنی منداڵ له سوید به‌هۆی ره‌گه‌زه‌وه كارێكی یاساییه.
+ له هندستان، هه‌موو ساڵێك له‌نێوان 100 هه‌زار بۆ 500 هه‌زار كۆرپه‌له ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كچن، له‌بارده‌برێن.
+ زیاتر له سه‌دا 90ی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌زانن كۆرپه‌له‌كانی ناو سكیان حاڵه‌تی داون سیندرۆمی هه‌یه كه تێكچوونێكی جینییه، له‌باریان ده‌به‌ن.
+ كۆی هه‌موو ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌فه‌ریقی-ئه‌مه‌ریكییانه‌ی به‌هۆی له‌باربردنه‌وه ده‌كوژرێن، له‌وانه زیاتره كه به‌هۆی حه‌وت هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی مردنه‌وه له‌ناو ده‌چن.
+ ئایینی ئیسلام رێگه‌ی به له‌باربردن داوه ئه‌گه‌ر كۆرپه‌لكه هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر ژیانی دایك یان دووگیانبونه‌كه ئه‌نجامی لاقه‌كردن بێت و ته‌مه‌نی كۆپه‌كه له چوار مانگ زیاتر نه‌بێت.
+ دایكی گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكیی به‌ناوبانگ فرانك سیناترا (1915-1998)، له ماڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، به پاره له‌باربردنی بۆ خه‌ڵك ئه‌نجامداوه.
+ پارتێك هه‌یه له ئوسترالیا به‌ناوی پارتی سێكس. ئه‌م پارته هه‌وڵی به‌یاساییكردنی چه‌ند پرسێكی مشتومڕئامێزی وه‌ك به‌كارهێنانی ماریجواناو كوشتنی به‌سۆز و له‌باربردن و باجدانان له‌سه‌ر كڵێسه ده‌دات.
له ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: factslides.com

كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :