پێكهاتەیەك بۆ لێكردنەوەی ماكیاج
بۆ لێكردنەوەی ماكیاج لەپێستی ڕوخسار دەتوانن ئەم پێكهاتە سروشتیە دروست بكەن و بەكاریبهێنن بۆ ئەم مەبەستە، بۆ ئەوەی پێستی ڕوخسارتان پارێزراو بێت لەپێكهاتە كیمیاویە زیان بەخشەكان ئەوە باشتر وایە ئەم پێكهاتانە بەكاربهێنن.
لەناو دەفرێكی خاوێندا چاركە كوپێك زەیتی زەیتون تێكەڵاوی نیوكوپ ئاوی گەڵای ئالۆڤێرا بكرێت ئەگەر ئەمەشتان دەست نەكەوت ئەوە دەتوانن ئاوی خاوێن لەجیاتی گوشراوی ئالۆڤێرا بەكاربهێنن بەڵام كاتێك زەیت و ئاوەكە تێكەڵاو دەكەن ئەوە زەیتەكە بەسروشتی سەر ئاوەكە دەكەوێت بۆ ئەوەش باشتر وایە كاتێك ئەم پێكهاتە سروشتیە بەكاردەهێنن هەموو جارێك باش قتوەكە تێكبدەن دواتر پارچەیەك لۆكەی خاوێن بەم پێكهاتەیە تەڕبكەن و ڕوخسارتانی پێ پاكبكەنەوە.
پۆل
ته ندروستی
.jpg)
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :