مۆبایلى ARCHOS 50d Helium 4G ڕاگەیەندرا
دواى ئەوەى لە مانگى ڕابردوودا کۆمپانیاى ARCHOS هەردوو مۆبایلى (50 Helium Plus و 55 Helium Plus)ـى ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە ئەمڕۆ مۆبایلێکى نوێی بەناوى (ARCHOS 50d Helium 4G) ڕاگەیاند، کە لەخوارەوە دانە بەدانەی تایبەتمەندیەکانمان بۆ ڕیزکردوون، فەرموون:
- قەبارەى ڕوونماکەى ٥ ئینجە بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ و بەچڕى ٢٩٣ پێکسڵ لەهەر ئینجێکدا.
- پرۆسێسەرێکى Snapdragon 410 چوار ناوکى هەیە بەخێرایی ١،٢ گێگاهێرتز.
- گرافیکى Adreno 305ـە.
- ڕامەکەى بریتیە لە ١ گێگابایت.
- بیرگهی ناوهوهی بریتیه له ٨ گێگابایت وه دهتوانرێت له ڕێگهی بیرگهی دهرهكی microSD بۆى زیاد بکرێت.
- کامێراى دواوەى ١٣ مێگاپێکسڵە.
- کامێراى پێشەوەى ٥ مێگاپێکسڵە.
- ٨،٤ ملم ئەستورە و ١٤٦ ملم درێژە و ١٥٤ گرام کێشەکەیەتى.
- پاتریەکەى ٢،١٠٠ میلى ئەمپێرە.
- دوو سیم کاردیە و پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات.
- بە سیستەمى ئەندرۆید ٥،١ لۆلیپۆپ کاردەکات.
مۆبایلى ناوبراو ئەم مانگە بەنرخى ١٢٩ دۆلار ئەمریکى دەخرێتە بازاڕەوە.
ئا: ديارى شێرزاد
پۆل
موبایل
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :