هه واڵ

[هه واڵ][bleft]

وه رزش

[هه واڵ][twocolumns]

ئەو خۆراکانەی جگەر پاک دەکەنەوە

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بەبەردەوامی خواردنی سوورەکراو یان برژاو یان چێشت دەخۆین، ھەروەھا ھەوای پسی دەوروبەر ھەڵدەمژین . کە ئەمانە ھەموویان جگەرمان زۆر ھیلاک دەکەن و نایەڵن جگەر بەباشی کارەکانی خۆی بکات و ئەو ژەھرەی لەناو ئەو شتانەدایە بەتەواوی پاکژ ناکاتەوە. ھەندێک خۆراک ھەن کە یارمەتی پاککردنەوەی جگەر دەدەن بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگەی پاککردنەوەی ئەو ژەھرانەی کە لە لەشدا کۆبونەتەوە.
ئەو خواردنانە یارمەتی پاککردنەوەی جگەر دەدەن و جگەر بەشێوەیەکی تەندروست ڕادەگرن و یارمەتی جگەر دەدەن لەوەی کە کارەکانی باشتر ئەنجام بدات، ئەو خواردنانەش بریتین لە :
١. سیر :
تەنیا یەک لەتی بچووک سیر لەتوانایدایە کە ئەنزیمەکانی جگەر چالاک بکات ، کە لە توانایاندایە لەش بەتەواوی لە ژەھر پاک بکەنەوە . ھەروەھا سیر دوو پێکھاتەی تێدایە کە ئەوانیش ئالیسین و سیلینیۆمن ، کە دوو پێکھاتەی سروشتین و یارمەتی پاککردنەوەی جگەر دەدەن.
٢. سندی :
سندی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و دژە ئۆکسیدەکان، بەشێوەیەکی سروشتی جگەر پاک دەکاتەوە . خواردنی سندی یارمەتی خانەکانی جگەر دەدات کە ئەنزیمەکانی دژە ئۆکسیدەکان زیاتر دەربدەن و لەش لە ژەھرەکان پاک بکەنەوە.
٣. گێزەر و چەوەندەر :
گێزەر و چەوەندەر بێتا کارۆتینیان تێدایە ، کە یارمەتی پاککردنەوەی جگەر و زیادکردنی چالاکیەکانی جگەر دەدات .
٤. چای سەوز :
چای سەوز یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە زۆر بەسوودە بۆ جگەر، چای سەوز مادەی دژە ئۆکسیدی تێدایە کە یارمەتی چالاکیەکانی جگەر دەدات .
٥. سێو :
سێو مادەی پێکتین-ی تێدایە، کە کۆئەندامی ھەرس لە ژەھرەکان پاک دەکاتەوە. ھەروەھا یارمەتی جگەر دەدات بۆئەوەی کارەکانی بەباشی بکات و لەش لە ژەھرەکان پاک بکاتەوە .
ئامادەکردنی “Salahadin Assi Hasan”
كۆمێنت
  • Blogger كۆمێنت له ڕێگه ی بلۆگه ره وه
  • Facebook كۆمێنت له ڕێگه ی فه یس بوكه وه
  • Disqus كۆمێنت له ڕێگه ی Disqus

ليست هناك تعليقات :


ته ندروستی

[هه واڵ][threecolumns]

زانست وزانیاری

[هه واڵ][list]
[][grids]

ته‌كنه‌لۆجیا

[هه واڵ][bsummary]