هۆرمۆنی گەشە بەم جۆرە خۆراکانە زیاد بکە
تووی درکانە
خۆراکێکی دەوڵەمەندە بە میلاتۆنین ئەتوانێت ڕێژەی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی گەشە زیادبکات بۆ ١٥٧٪. تووی درکانە پاڵپێوەنەرێکی زۆر باش دەبێت بۆ گەیاندنت بە ئاستێکی باشتر ، بۆیە بڕێکی باش بکە بەسەر شەوەفانەکەتدا بۆ ژەمی بەیانیان .
٢. ماسی سەلەمون
کەمی ڤیتامین (D) پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە بە دابەزینی ئاستەکانی هۆرمۆنی نێررینە ، بەڵام ماسی وەکو سەلەموون بۆهەر ١٠٠ گرامێک رێژەی لە ٢٧١٪ لە RDA ەکەت ئامادە دەکات.
٣. ئەنەناس
ئەنەناس سەرچاوەیەکی باشی سیرۆتۆنینە : کە هۆرمۆنێکە لە بەینی مێشک و کۆئەندامی هەرس وەکو هێورکەرەوەیەک ئیش دەکات بۆ ئەوەی ئاسودەیت پێببخشێت . درەنگ بیخۆ بۆ ئەوەی یارمەتی خەوت بدات و هۆرمۆنی گەشە ت زیاد بکات .
٤.گوێزی هندی
هەندێک زەیتی گویزی هندی زیاد بکە بۆ ئەو پڕۆتین شەیکەی کە پێش یاری ئاسن ئەی خۆیتەوە (١ گرام بۆ هەر کیلۆیەک لە کێشت) بۆ ئەوەی بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر هۆرمۆنی گەشەت بفڕێنیت – وە توانای بەرگری مەشقکردنت بەرەوپێش دەبات .
٥.فاسۆڵیا
ئەگەر ئەتەوێ خواردنێکی هاکەزای بخۆی پێش ئەوەی بڕۆی بۆ هۆڵی لەش جوانی ، باشتر وایە بەروبومی ڕوەکی بخۆی .فاسۆلیا سەرچاوەیەکی باشی (–Lئارجنین)ە ، کە ئاستەکانی هۆرمۆنی گەشەت زیاد دەکات تەنیا دوای ٣٠ خولەک .
٦.پاقلەی تەڕ
پاقلەی تەڕ دەوڵەمەندە بە (L-دۆپا) کە هانی زیاد بونی ڕژێنی دەماخی دەدات کە ئەمەش هۆرمۆنی گەشە دەستەبەر ئەکات بۆ ماسولکەکانت .
٧.گۆشتی گا
ئەمینۆ ئەسید لەو ستیکەی کە حەز بە خواردنی دەکەیت داهەیە و یارمەتی شیکردنەوەی (L-ئۆرسنین) دەدات، ئەمەش پێکهاتەیەکە کە کە هۆرمۆنی گەشەت بەرز دەکاتەوە بە ڕێژەی چوار ئەوەندە سەرو هێڵی بنەڕەت .
٨.ماست
توێژینەوەکان ئەوە پشاندەدەن کە بە قەدەر دوو گرام لە خۆراکی بەرز بە گلوتامین ئەمینۆ ئەسید ، وەک ماست بەسە بۆ بەرهەم هێنانی بڕی هۆرمۆنی گەشە ی پێویست . لەبەر ئەوە دوای نانی ئێوارە بڕێکی باش بخۆ بۆ بەرز کردنەوەی ئاستت .
پۆل
ته ندروستی
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :