پێش جووتبوون ئەم خواردنانە مەخۆن
ھەندێك خواردن رەنگە پلانی جوتبوون شكست پێبێنی لەنێوان ھاوسەران، بۆیە پێویستە لەپێش جوتبوون نەخورێن، ئەمانەی خوارەوەش ھەندێك لەو خواردنانەن:
-فاسوڵیا: خواردنی فاسۆڵیا پێش جوتبوون، گەدە دەئاوسێنێ و ئەگەری دەنگ و غازات پەیدا دەكات، ئەوەش بێزاری بۆ بەرانبەر دروست دەكات.
-خواردنی شیرینییە وشكەكان وەك نقوڵ و شەكرۆكە، ئەگەرچی لەشەكر پێكدێن و شیرینی بەشێوەیەكی گشتی بۆ بەھێزبوونی توانای سێكسی پیاوان باشە، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆرێك لەو ماددانەی تێدایە كە ئاڵۆزی بۆ گەدە دروست دەكات و ئەزمكردنی گران دەبێت، بۆیە پێش جوتبوون، نەخواردنی باشترە.
-بڕوكولی و قەرنابیت لەو خواردنانەن كە بۆ گەدە باش نین و پێش جوتبوون نابێ بخورێن.
-گۆشتی سوور بەشێوەیەكی گشتی لەبەر ئەوەی چەوری زۆری تێدایە، ئەزمكردنی گرانە، ئەمەش وادەكات تووشی خەواڵوویی بیت، و زیاتر لە ھەر شتێك تەنانەت زیاتر لە جوتبوون حەز لە خەو بكەیت.
-پەنیر بە تایبەت و بەرھەمە شیرەمەنییەكان بە گشتی وا باشترە پێش جوتبوون نەخورێن.
-خواردنەوە كھولیەكانیش لەبەر ئەوەی مرۆڤ تووشی مەستبوون و خاو بوونەوە دەكەن، پێش جوتبوون زیانی زۆری ھەیە و رەنگە رێگر بێت لەوەی بتوانی كردارەكە ئەنجام بدەیت.
-بنێشت، زۆر لە ھاوسەران پەنا بۆ بنێشت دەبەن بۆ ئەوەی بۆنی دەمیان بڕوات، بەڵام زیانێكی زۆری ھەیە، چونكە ھەڵئاوسان لە گەدە دروست دەكات و ناجێگیر دەبێت و مرۆڤ تووشی غازات دەكات.
پۆل
ته ندروستی
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :