هه واڵ

[هه واڵ][bleft]

وه رزش

[هه واڵ][twocolumns]

پێش زەماوەندەكەتان چوار خاڵ یەكلایی بكەنەوە

بێگومان لە هاوسەرگیریدا دوو مرۆڤی جیاواز لە حەز و خولیاكانیاندا، جیاواز لە پەروەردەی خێزان و بگرە كۆمەڵگەشدا، دەیانەوێت ئیتر پێكەوە ژیان بگوزەرێنن، لەم حاڵەتەدا پێویستیان بەوەیە لەسەر هەموو شتێك وتووێژبكەن، نەوەك دواتر درەنگ بێت بۆ وتووێژ و ئەنجامەكەش خوازراو نەكەوێتەوە، وەك هەموو ئامادەكارییەكان، پێشتر ئەم چوار خاڵە یەكلایی بكەنەوە:

یەكەم: كاتی پشوو و دەستبەتاڵیتان لە كوێ‌ بەسەردەبەن؟ لە ماڵەوە دەمێننەوە یان دەچنە لای ماڵە باوانی یەكێكتان، یاخود بەپێی دۆخی هاتوو قسەی لەسەر دەكەن؟

دووەم: ئایا توانای ژیانتان هەیە لە وڵاتێكی دیكە، ئەگەر ژیان بەرەو ئەوێی بردن؟ ئەگەر كارێكتان هاتە پێش و پێویستیكرد بۆ ماوەیەك یان بۆ هەمیشە بچنە وڵاتێكی دیكە، پێشتریش باسێك لەو مەسەلەیە نەكرابێت، ئەو كات دڵنیادەبنەوە لەوەی بە باسكردنی دۆزەخێك دروستدەبێت كە دەكرێت ئەنجامەكەی چاوەڕوانكراو نەبێت، یان دەكرێت بۆ پەروەردەی منداڵەكانتان شوێنێكتان لە خەیاڵی خۆتان دانابێت، بەڵام بەرامبەر هیچ كات ئەوەی قبوڵ نییە، بۆیە باشترە ئەو بابەتەش پێش زەماوەند یەكلابكەنەوە.

سێیەم: لابردنی ئەڵقەی هاوسەرێتی تا چەند جێگای قبوڵە؟ بێگومان پیاوان لە هەندێك كاتدا پێیان خۆش نییە ئەڵقەیان لەدەستدابێت، ئەم حاڵەتەش ئەوەندەی لاشعورییە، ئەوەندە شعوریی نییە، یان لە كاتی وەرزشدا پێویستە ئەڵقە لابەرێت، ژنانیش بە هەمان شێوە هەندێك كات هەیە كە پێویستی بە لابردنی ئەڵقەكەی هەیە، مەسەلەی ئەڵقەش مەسەلەی ڕێزە لە هاوسەرەكەت، بۆیە پێویستە پێشتر قەسەتان لەسەر كردبێت.

چوارەم: حەزت لە چ جۆرە ستایلێكی ژیانە؟ حەزت لەوەیە لە گوندێكی دوورەدەست یان لە شارێكی پڕ جەنجاڵیدا بژیت، یان ئەگەر دواتر پارەی پێویستت هاتە دەست، جۆرە پرۆژەیەكت هەیە پێویستی بە جۆرە شێوازێكی ژیانە كە لەوەی پێشترت جیاوازە، بێگومان دەكرێت ئەم مەسەلەیەش لای بەرامبەرەكەت بەو ساناییە وەرنەگیرێت كە پێشتر بیرت لێ كردۆتەوە، بۆیە پێویستە قسەیەكت لەسەر ئەو بابەتەش هەبووبێت.

كاتێك باسی ئەم خاڵانە دەكەین، بێگومان ئەوەش لەبەرچاودەگرین كە هاوسەرەكان هەمیشە توانیویانە بە وتووێژ لە یەكتر تێبگەن و بگەن بە خاڵێك كە جیگای ڕەزامەندیی هەردوو لایان بێت.
كۆمێنت
  • Blogger كۆمێنت له ڕێگه ی بلۆگه ره وه
  • Facebook كۆمێنت له ڕێگه ی فه یس بوكه وه
  • Disqus كۆمێنت له ڕێگه ی Disqus

ليست هناك تعليقات :


ته ندروستی

[هه واڵ][threecolumns]

زانست وزانیاری

[هه واڵ][list]
[][grids]

ته‌كنه‌لۆجیا

[هه واڵ][bsummary]