دواین زانیاری له باره ی شه ره كه ی ئه مروی ته لعه فه ر
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 21ی نیسانی 2015 چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌گوندی سه‌هل ئه‌لمالح-ی سه‌ر به‌قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر هێرشیان كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و له ئه‌نجامدا چه‌كدارانی رێكرخراوی تیرۆریستی داعش تووشی شكستێكی گه‌وره بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان لێ كوژران.
غه‌یاس سورچی، وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه كاتژمێر 5:30ی به‌ره‌به‌یانی چه‌كدارانی داعش له گوندی سه‌هل ئه‌لمالح-ی سه‌ر به قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌توندی به‌رپه‌رچ درانه‌وه‌و شه‌ڕه‌كه‌ش كاتژمێر 2:30 ی دوای نیوه‌ڕۆ كۆتایی هات و چه‌كدارانی داعش توشی شكستێكی گه‌وره بوون".
وتیشی: "نزیكه‌ی 2 كاتژمێر گونده‌كه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه گه‌مارۆدرا بوو دواتر پێشمه‌رگه چووه ناو گونده‌كه‌و سه‌رجه‌م چه‌كداره داعشه‌كان كوژران و به‌ده‌یان برینداریشیان هه‌یه".
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ی به‌شدار بووی شه‌ڕه‌كه تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: "خه‌ڵكی گونده‌كه هاوكاری داعشیان كرد له هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش-یش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه به دیل گیراون".

پۆل
هه واڵ
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :