هه واڵ

[هه واڵ][bleft]

وه رزش

[هه واڵ][twocolumns]

ئەو چوار شەربەتەی پەیوەندیی ھاوسەران بەھێز دەکات

پەیوەندی سێکسی یەکێکە لەگرنگترین پێکھاتە و رەگەزەکانی ژیانی ھاوسەرێتی و سەرکەوتن و سروشتەکەی ئاماژەیەکە بۆ ئەگەری سەرکەوتن و جێگیری پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و خێزانی نێوان ھاوسەران، بەجیاوازی لایەنەکانییەوە.
زۆرجار ھاوسەران گرفت  و کێشە دەکەوێتە نێوانیانەوە و لاوازی پەیوەندییەکەیان ھەست پێ دەکرێت، بەڵام لەگەڵ چەند جۆرە شەربەتێکدا ئەو گرفتانە نامێنێت.
ھاوسەرانی ئازیز بۆ چارەسەری گرفتی پەیوەندییەکانتان و لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆتان و نەوەکانتان ئەم زانیارییانە بخوێننەوە، کەبەسوودە بۆ باری تەندروستیی سێکسیتان.
١.    شەربەتی پرتەقاڵی فرێش: لەو خواردنەوانەیە کەپەیوەندیی سێکسی نێوان ھاوسەران بەھێز دەکات و چەندین سودی تریشی ھەیە بۆ تەندروستی و لەش بەشێوەیەکی گشتی، وەک تواناکانی بۆ پاککردنەوەی گورچیلە و قورگ و رۆڵی گرنگە لەبەھێزکردنی دەمارەکان و دڵ و مولولەکانی خوێندا، ھاوکات بەسوودە بۆ ھەستکردن بەئارامی و ھێمنی و چارەسەری ھەندێ نەخۆشی پێست و ئەندامی زاوزێ.
٢.    شەربەتی شوتی: بەسوودە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیی سێکسی ھاوسەران بەوپێیەی چەندین پێکھاتەی بەسوودی سێکسی تێدایە سەرباری مادە خۆراکییە رووەکییەکان و مادەی لیکۆبین و بیتاکارۆتین و سیترۆلین کەئەمانەش ئارامی و ھێمنیت بۆ دابین دەکەن بەتایبەت ھێورکردنەوەی مولولەکانی خوێنی ئەندامی نێرینە، ھاوشێوەی حەبی ڤیاگرا و مادە بەھێزکەرە سێکسییەکان.
٣.    شۆکۆلاتە: لەو خۆراکانەیە کەبەختەوەرییت بۆ دابین دەکات و پەیوەندیی سێکسی بەھێز دەکات، ئەمەش لەرێی بەھێزکردن و باشترکردنی میزاج و باری دەروونییەوە، چارەسەری نیگەرانی و بێزاری دەکات، بەوپێیەش کە ٣٥٠ مادەی سروشتی تێدایە دەبێتە ھۆی چالاککردنی حەزی پەیوەندییە سێکسییەکان و مادەیەکیشی تێدایە کەچالاکیی زیاد دەکات وادەکات خانمان زیاتر چێژ لەپەیوەندییەکە ببینن.
٤.    شەربەتی شیلک: ئەمیش زۆر بەسوودە و چەندین سودی تریشی ھەیە بۆ مرۆڤ، و وادەکات باشتر پرۆسە زیندەگییەکان بەرێوەبچن لەلەشدا، ھاوکات وەک ڤیاگرای سروشتییە بۆ پیاوان و ژنان، چونکە رێژەی حەزی پەیوەندییەکە لەھەردوو رەگەزدا زیاد دەکات.
 
كۆمێنت
  • Blogger كۆمێنت له ڕێگه ی بلۆگه ره وه
  • Facebook كۆمێنت له ڕێگه ی فه یس بوكه وه
  • Disqus كۆمێنت له ڕێگه ی Disqus

ليست هناك تعليقات :


ته ندروستی

[هه واڵ][threecolumns]

زانست وزانیاری

[هه واڵ][list]
[][grids]

ته‌كنه‌لۆجیا

[هه واڵ][bsummary]