داعش لە چوار لاوە گەمارۆی ڕومادی داوە
ئەنبار
داعش لە چوار لاوە گەمارۆی ڕومادی داوە
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا،(عەدال عوبێد) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە داعش توانی هەر چوار لایە سەرەكیەكانی شاری ڕومادی (بوغانم و سۆفیە و بوسۆدە و بومەحەل) كۆنتڕۆڵ بكات.
داعش لە چوار لاوە گەمارۆی ڕومادی داوە
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا،(عەدال عوبێد) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە داعش توانی هەر چوار لایە سەرەكیەكانی شاری ڕومادی (بوغانم و سۆفیە و بوسۆدە و بومەحەل) كۆنتڕۆڵ بكات.
عەدال عوبێد وتی: دوای كشانەوەی سوپا و هێزە ئەمنیەكان و میلیشیای حەشدی شەعبی شیعەكان لەو ناوچانە،داعش هەر چوار لایە سەرەكیەكانی شاری ڕومادی كۆنتڕۆڵ كردوە، ئێستاش گەمارۆیەكی توندی خستۆتە سەر شارەكە.
لەلایەن خۆیەوەش سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق داوا لە حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد كۆتایی بە سەردانەكەی لە ئەمریكا بێنێ و بەپەلە بگەڕێتەوە عێراق، تا كار بۆ ئەوە بكات ڕومادی بە تەواوەتی نەكەوێتە دەست داعشەوە.
لە لێدوانێكیشیدا عەبادی لە ئەمریكا ڕایگەیاند: خەڵكی ئەنبار دڵنیابن ئێمە پشتتان لێ ناكەین و ، هەموو توانایەكمان دەخەینە گەڕ بۆ پاراستنتان.
لەلایەكی ترەوە (خەزعەل حەماد) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاندوە: چەكدارانی داعش هێشتا هەندێك ناوچەی پاڵاوگەی بێجێان لە ژێر دەست دایە،دووپاتیشیكردەوە كە هێزە ئەمنیەكانی ناو پاڵاوگەی بێجی لە باری بەرگریكردن دان. ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین پێشبینی كرد،دوای ئەو سەركەوتنەی هێزە ئەمنیەكان و حەشدی شەعبی لە باشووری بێجی بەسەر داعش بەدەستیان هێنا، مەزەندە دەكات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواوی بێجی لە داعش پاكبكرێتەوە.
پۆل
هه واڵ
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :