سامى يوسف نوێترين بەرهەمى خۆى بەناوى (لا اله الا الله) بڵاو كردەوە
ئەستێرەى هونەر و گۆرانى ئيسلامى (سامى يوسف) تازەترين بەرهەمى گۆرانى بەناوى (لا اله الا الله) بڵاو كردەوە و كليپى گۆرانيەكەشى لەسەر هەژمارى خۆى لە تۆرى كۆمەڵايەتى يوتوب داناوە.
هونەرمەند (سامى يوسف)خاوەن پێگەيەكى جەماوەرى گەورەيە, يەكێك لە تايبەتمەندى كارەكانى ئەوەيە كە هەر جارێك بەشێوازێكى نوێ گۆرانى و بەهەمە هونەرييەكانى پێشكەش دەكات, لە دوا بەرهەميشيدا, كە گۆرانى(لا اله الا الله)يە, ستايلێكى جوان و تازەى بەكارهێناوە كە تا رادەيەك دەتوانين بە داهێنانێكى نوێ بيناسێنين.
لەم گۆرانيە تازەيەيدا, (سامى يوسف) هيچ ئامێرێكى مۆسيقاى بەكارنەهێناوە, لەبرى ئەوە ئامێرى دەفى لەگەڵ گۆرانيەكە بەكارهێناوە, دەنگى كۆرسيشى لە جياتى مۆسيقا بەكارهێناوە و كردوويەتى بە باكگراوندى سەرەكى گۆرانيەكە.
يامى يوسف لەو كليپەدا, چەند مەقامێكى جياوازى بەكارهێناوە و ئەدايەكى جوانى بە وشەكان بەخشيوە و دوعاكانى بە باشترين شێواز دەربريوە.
ئەوەشى جێگەى سەرنجە لە كليپى گۆرانى (لا اله الا الله), كە لە دەرهێنانى هونەرمەندى بە توانا (صالح ناس)ە , تێبينى ئەوە دەكرێت كە (سامى يوسف) زۆر بە سادەيى گۆرانى دەچرێت, بەڵام جيهانيە رۆحيەكە و دەنگ و جووڵەكانى ناو كليپەكەى زۆر سەرنجراكێشن و بينەر رادەگرن.
سامى يوسف لەگەڵ دانانى كليپى گۆرانيەكەى لەسەر هەژمارى خۆى لە تۆرى كۆمەڵايەتى (يوتوب) . نوسيويەتى “چێژ لە گۆرانى رەمەزان (لا اله الا الله) وەربگرن, چاوەروانيش بن بەمزوانە ئەلبومى گۆرانيە تازەكانم بە ناوى (songs of the way)بڵاو دەكەمەوە.

پۆل
فیدیۆ
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :