كەسانی تەنها سەركەوتووترن
هەرچەندە سەركەوتن شتێكە كە هەموومان هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەین, و لە ڕاستیدا بە دەست هێنانی تێكۆشانێكی زۆری ئەوێ . تۆ لەوانەیە وابزانیت كە كەسە كراوەكان باشترین هەلیان هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانی ژیانیان ،بەڵام زانست پێچەوانەی ئەوە دەڵێت . هەڵبژاردنی ئەوەی كە كات بە تەنها بەسەربەریت لەجیاتی تێكەڵاو بوون لەگەڵ خەڵكیدا دەتوانێت یارمەتیت بدات لەبەدەست هێنانی سەركەوتنێكی گەورەدا .
لەبەر ئەم هۆكارانە:
1-هیچ رەزامەندیەكی پێویست نیە
كاتێك كە كات بە تەنها بەسەر دەبەیت تۆ باشترین هاوڕێی خۆتی. ئەم رێگەیە دەتوانێت سودت پێبگەیەنێت لەبەر چەند هۆكارێك. یەكێك لە نهێنییەكانی سەركەوتن ئەوەیە كە هەڵبژاردنەكانت بە دڵنیاییەوە بكەیت وە كاتێك كە تۆ پێویست ناكات كە بیر لەوە بكەیتەوە كە هەوڵ بدەیت وەكو ئەندامێك بمێنیتەوە لە كۆمەڵەیەك ئەوا دەتوانیت تەركیز لەسەر ئەو هەڵبژاردنە بكەیت كە زیاترین سودت پێدەگەیەنێت ،هەروەها سودێكی دیكەی ئەوەیە كە ماندوو بوونی چواردەوری كارەكەت كەم دەكاتەوە ، چیتر پێویست بەوە ناكات كە مێشكت بەوەوە ماندووبكەیت كە خەڵكانی كە چی رایەكیان هەیە و دەست دەكەی بە تەركیز كردن لەسەر نایاب بوونی كارەكەت بە پێوەرەكانی خۆت.
2-كەم كردنەوەی پەلە كردن لە هەڵبژاردنەكاندا
ئەوانەی كات بە تەنها بەسەر دەبەن بە ئاگاداریەكی زیاترەوە بیر لە هەڵبژاردنەكانیان دەكەنەوە ،لەكاتی بڕیارە گەورەكاندا ئەمە دەتوانێت بەشێوەیەكی بەرچاو ئەگەری هەڵبژاردنی باشترین هەڵبژاردن زیاد دەكات.
3-لە لایەنی ماددیەوە
بۆ ئەوانەی كە دەزانن ئەنجامەكان گرنگترن لە خەڵاتەكان ئەوا زۆر ئاسانتر دەبێت بۆیان كە بە شێوەیەكی دانایانە پارە خەرجبكەن ئەوانەی كات بە تەنها بەسەر دەبەن دەزانن كە لەڕێگەی بەراورد كردنی هەڵبژاردنەكان و هەڵبژاردنی باشترینیان بڕیار بدەن وە ئەمەش زۆر نایابە بۆ بڕیارە ماددیەكان كە پێویستیان بە "دووركەوتنەوەیە لە بڕیارە خراپەكان ، ئەنجامە خراپەكان و هەلە سود لێ وەرنەگیراوەكان" هەیە.
پۆل
زانست
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :