مەكسیم گۆركی نوسەر و داهێنەری ڕاستەقینە
لە چاوی خوێنەرەكانیدا سێ هۆكاری گرنگ هەبوون بۆ ناوبانگ دەركردنی نوسەری ڕووسی گەورە "مەكسیم گۆركی"
لە مێژووی ئەدەبی سەدەی بیستەم (زەلكاو) كە بە یەكێك لە شانۆ گەرییە مەزنەكان دادەنرێت وە هاوڕێیەتی لەگەڵ (لینین) پێشەوای شۆڕشی بەلشەفی، كە لەساڵی (1917) هاتنە سەر حوكم، پاشان ئەو نهێنیە مردنەی لە ساڵی (1936) دا بوو لە كاتێكدا كە دادگای ستالینی لەوپەڕی بەهێزیدا بوو لە مۆسكۆ كە زیاتر ئەو كەسایەتییانەی دەگرتەوە كە شۆڕشیان دروست كرد.
مردنی مەكسیم گۆركی تا ئێستاش یەكێكە لە نهێنیە شاراوەكان تا ئێستاش هیچ جۆرە وەڵامێكی نیە.
مەكسیم گۆركی لە نیوەی یەكەمی سەدەی بیستەمدا ناو و ناوبانگی زۆری هەبوو لە ناو یەكێتی سۆڤیەتی جاراندا وە هەروەها لە دەرەوەی یەكێتی سۆڤییەتدا بەتایبەتی دوای دەركردنی سێ بەشی نوسینەكانی وەكو (ژیانی مناڵیم) و (دەستكەوتنی كارم) و (كۆكەرەوەكانم) یاخود (بیرەوەری ژیانی ئەدەبیم) بەتایبەتی ئەم نوسینەی دوایی كە باسی بیرەوەری گۆركی دەكات كە قوتابیەكی زانستی بوە و پاشان لە قوتابێتیەوە بوە بە نوسەر,گۆركی ئەم دەقەی لە ساڵی 1923 دا نوسیەوە كە لەلوتكەی ناوبانگی ئەدەبیدا بوە و ناوی لەگەڵ ناوی هاوڕێیەتی (لینین) دا بوە .
گۆركی لەم نامیلكەیەیدا باسی ژیانی خۆی دەكات كە چۆن لە تەمەنی 17 ساڵیدا گەیشتۆتە شاری (كازان) و بەردەوامی بە ژیانی خوێندكاری خۆی داوە لە زانكۆ ,گۆركی باسی ژیانی خۆی دەكات لەوێ كە هەمیشە كەسێكی نابوت بووە و ژیان و گوزەرانی بەردەوام لە ترسدا بووە و كە لە برسێتی دا نە مرێ, بۆیە كار و كرێكاری كردووە لەسەر دەریاچەی (گۆلكا) لە گەڵ هەندێ كەسی هەژار و داماودا كە هەمیشە ئەوانە ڕق و كینەیان بەرامبەر ژیان هەبووە لەگەڵ ڕق و كینەیان لە دژی جیهان هەمووی.
گۆركی دەڵێت (من زۆر ئەو ڕقەی ئەوانم خۆش دەویست و هەروەها توڕە بونەكەشیان ئەوانە كۆمەڵێك بون كاریگەر بون بە بیر و باوەڕی یۆتۆبیای خەیاڵات و خەوی ئۆلۆستۆیانە) ئەو كەش و شوێنە لەناو ئەواندا زیندوێتی هەبوو چونكە خەونەكانیان زۆر گەورەبوو.
گۆركی هەندێ جار لەوێدا هەوڵی خۆكوشتنی دا بەڵام پەشیمان دەبوەوە و هەمدیس كاتەكانی خۆی بە خوێندنەوەوە بەسەر دەبرد، هەركتێبێكی دەست بكەوتایە دەیخوێندەوە لێرەوە زۆری خوێندنەوەی گۆركی دەستی پێكرد لە (بیساریف)ەوە بۆ (نیكراسۆف) بۆ فەیلەسوفی ئینگلیزی (لوك) بۆ (ماكیافیللی) بۆ (سبنسەر) بۆ (داروین) خوێندەوەی گۆركی زیاتر بۆ ئەم نوسەرانە دوركەوتنەوەی بوو لە بیرۆكەی خۆكوشتن (الاٍنتحار) .
گۆركی زۆر جوان لە سروشتی جوتیاری ڕوسیدا خۆی گونجاند بەڵام هەمیشە هەستی دەكرد كە چاودێری دەكرێت لەلایەن پۆلیسی نهێنیەوە هەتا جارێكیان بە زەحمەت لە دەستی پۆلیس ڕزگاری بوو كە بیگرن و بیبەن بۆ ئەو سەربازگانەی كە لە (سیبیریا) بوو.
گۆركی هاوڕێیەتی لەگەڵ نوسەری مەزن (كورولنكۆ)پەیدا كرد كە بەردەوام هانی گۆركی دەدات بۆ خوێندنەوە (زەلكاو) بە یەكێ لە دەقە گەورەكانی گۆركی ناوزەند دەكرێ لە پاڵ ڕۆمانی (دایك) ئەمەی كۆتاییان لەلایەن دەرهێنەری مەزنی ئەڵمانی (برتولت برێخت) ئامادەكراوە بۆ شانۆ لەلایەن دەرهێنەری ڕوسی سینەمای ئامادەكرابو بۆ فیلم .(زەلكاو) و (دایك) تەنیا دوو دەقی گەورەی گۆركی نەبون بە تەنیا بەڵكو چەندین دەقی ئەدەبی تر و نوسینی تری هەیە.
پۆل
ئه ده ب هونه ر
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :