هه واڵ

[هه واڵ][bleft]

وه رزش

[هه واڵ][twocolumns]

بۆ یەکەمین جار ھۆشداری دەدرێت لە کەمبوونەوەی فڕۆشتنی مۆبایلی ئایفۆن

بۆ یەکەمین جار ھۆشداری دەدرێت لە کەمبوونەوەی فڕۆشتنی مۆبایلی ئایفۆن.
کۆمپانیای “ئەپڵ” مەترسییەکانی لەسەر کۆتایھاتنی سەردەمی ئایفۆن خستۆتەڕوو و لای خۆشییەوە ” تیم کوک” سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای “ئەپڵ” کە بارەگاکەی لە ویلایەتی “کالیفۆرنیا”یە لە ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە پێشبینی دەکەن ئاستی فڕۆشتنی ئامێرەکانیان کەم ببێتەوە.
سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەشڵێت کە خەڵک لە وڵاتە جیاوازەکانی جیھاندا ئارەزووی کڕینی مۆبایلی زیرەک دەکەن و بۆیە پێویستە لەسەرمان کە سەرکەوتوتر بین و پارێزگاری لە پێشکەوتنەکان بکەین.
کۆمپانیاکەش پلان دادەڕژێت بۆ بەردەوام بوون لە وەبەرھێنان لە مۆبایلە زیرەکەکان ,ئەوەش وێڕای ھۆشداریدان لە کەمبوونەوەی گەشەی ئابوری بەشێک لە وڵاتانی جیھان و ناجێگیری نرخی دۆلار.
بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووش پشکی ئەپڵ بە ڕێژەی لە %٢٠ دابەزیوە.
ھاوکات فڕۆشتی ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە وڵای چین بە ڕێژەی لە %١٤ زیادی کردووە بەڵام فڕۆشتنی ئامێرەکانی ئەو کۆمپانیایە لە ھەریەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتی ژاپۆن دابەزیوە.
كۆمێنت
  • Blogger كۆمێنت له ڕێگه ی بلۆگه ره وه
  • Facebook كۆمێنت له ڕێگه ی فه یس بوكه وه
  • Disqus كۆمێنت له ڕێگه ی Disqus

ليست هناك تعليقات :


ته ندروستی

[هه واڵ][threecolumns]

زانست وزانیاری

[هه واڵ][list]
[][grids]

ته‌كنه‌لۆجیا

[هه واڵ][bsummary]