هه واڵ

[هه واڵ][bleft]

وه رزش

[هه واڵ][twocolumns]

بەوێنە، یەکسان بوون بووە ناونیشانی دێربی مێدریلینۆ

لەیاریی لوتکەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە نێو یاریگای ڤیسەنتی کالدێرۆن میوانداری ڕیال مەدریدی دراوسێی کرد.

لە تایمی یەکەمدا کوڕانی کارلۆ ئەنچیلۆتی بەشێوەیەکی باشتر یارییان دەکرد و چەندین هێرشی ترسناکیان بۆ سەر گۆڵی ڕۆخی بلانکس برد، بەڵام ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنیدا و تایمی یەکەم بەبێ گۆڵی کۆتایی هات.

تایمی دووەمی یارییەکە سیناریۆییەکی جیاوازی بەخۆوە بینی و تیایدا تیپی خاوەن یاریگا بەپێچەوانەی تایمی یەکەمەوە چەندین هەلی گۆڵکردنیان بۆ دروست بوو و هاوشێوەی شاهانەکان بەشێوازی هێرشبردن یارییان کرد، بەڵام لەکۆتاییدا هیچ کامیان سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕدا و ئەنجامی کۆتایی ٠-٠ بوو.

بەم ئەنجامەش چارەنوسی دێربی مەدرید بۆ یاریی کۆتایی دوا کەوت و هەموو ئەگەرەکان بە کراوەیی مانەوە.

جێی ئاماژەیە هەردوو یاریزان 'ماریۆ سوارێز' لە ئەتلەتیکۆ و 'مارسێلۆ' لە ڕیال مەدرید بەهۆی وەرگرتنی کارتی زەردەوە لە یاریی گەڕانەوە بێ بەش دەبن.

کورتکراوەی یارییەکە:


كۆمێنت
  • Blogger كۆمێنت له ڕێگه ی بلۆگه ره وه
  • Facebook كۆمێنت له ڕێگه ی فه یس بوكه وه
  • Disqus كۆمێنت له ڕێگه ی Disqus

ليست هناك تعليقات :


ته ندروستی

[هه واڵ][threecolumns]

زانست وزانیاری

[هه واڵ][list]
[][grids]

ته‌كنه‌لۆجیا

[هه واڵ][bsummary]