هه واڵ

[هه واڵ][bleft]

وه رزش

[هه واڵ][twocolumns]

ليڤەر ئيبرای دەوێت

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانی فەڕەنسا و ئينگلتەرا، يانەی ليڤەرپوڵی ئينگليزی چاوی لەسەر زڵاتان ئيبراهيمۆڤيچی سويدی و هێرشبەری يانەی پاريس سان جێرمانی فەڕەنسی داناوە.

لەوبارەيەوە پێگەی ميترۆی بەڕيتانی بڵاويکردەوە کەوا ليڤەرپوڵ دەستی بە ئامادەکارييەکان کردووەو دەيانەوێت زڵاتان لە چنگ پاريسييەکان دەربهێنن و بيگوازنەوە خولی ئينگلتەرا و لە ليڤەرپوڵ درێژە بە ياریی کردنی ئەو ئەستێرە سويدييە بدەن چونکە لەماوەی رابردوو ياريزانی ناوبراو دووچاری چەند رووداوێک هات لەگەڵ هاندەران و خەڵکی فەڕەنسا بەهۆکاری وتنی قسەی نەشياو بە فەڕەنسا لەلايەن زڵاتان ئيبراهيمۆڤيچەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش ليڤەرپوڵ ئۆفەرێکی ئامادەکردووە کە نرخەکەی دەگاتە ٢٤ مليۆن پاوەندی بەڕيتانی، بەڵام رەنگە پاريسييەکان رەزامەند نەبن چونکە ناڕازیی يەکەم بۆ رۆيشتنی زڵاتان ناسر خلێفی سەرۆکی پاريسە چونکە متمانەی تەواوەتی بەو ئەستێرەيە هەيە.
كۆمێنت
  • Blogger كۆمێنت له ڕێگه ی بلۆگه ره وه
  • Facebook كۆمێنت له ڕێگه ی فه یس بوكه وه
  • Disqus كۆمێنت له ڕێگه ی Disqus

ليست هناك تعليقات :


ته ندروستی

[هه واڵ][threecolumns]

زانست وزانیاری

[هه واڵ][list]
[][grids]

ته‌كنه‌لۆجیا

[هه واڵ][bsummary]