حەوت زانیاری كە تائێستا لەبارەی چاوەوە نەتزانیوە
چاو، ئەو نیعمەتە خودایی و ئەندامە ئاڵۆزەی جەستەمانە كە تەنانەت ناتوانین بە خەیاڵیش بیر لە ژیان بە بێ ئەو بكەینەوە، گۆیەكی ئاوییە و تیرەكەی لە كەسێكی پێگەشتوودا دەگات بە (2 سەنتیمەتر و نیو)، كەوتۆتە نێو چاڵێك لە ئێسكی سەر كە لە هەر بەركەوتنێك دەیپارێزێت، بە هۆی (6) ماسولكەوە بە ئەندازەی (165) پلەی ئاسۆیی (80) پلەی ستوونی دەجوڵێت، ئەمەش چەند زانیارییەكن لەبارەی چاوەوە:
یەكەم: هەموو كەسێك پێویستی بە عەینەك دەبێت لە كاتی چوونە تەمەنیدا: بەهۆی وشكتر بوون ئەستورتر بوونی هاوێنەی چاو لەگەڵ چوونە تەمەندا، چاو خێرایی خۆی لە فۆكەس كردندا لە دەستدەدات و بۆ ئەوەش هەموومان پێویستمان بە عەینەك دەبێت، بەڵام لە تەمەنی جیاواز و بە پلەی جیاواز.
دووەم: پێویستی بە تەنها (1/24) بەشی چركەیەك هەیە بۆ وێنەگرتن و لە رێی تۆڕێكی ئاڵۆزی دەمارە خانەكانەوە كە نزیكی (130) ملیۆن دەبن، وێنەكان دەگوێزێتەوە بۆ دەماخ بۆ هەڵگرتن و مامەڵە لەگەڵ كردنی.
سێیەم: چاوی مرۆڤ دەتوانێت تا نزیكی (125) ملیۆن رەنگی جۆراوجۆری دیاریكراو لە یەكتر جیا بكاتەوە.
چوارەم: تا تەمەنی حەوت ساڵی، چاوی مرۆڤـ ناگاتە دوا پلەی گەشەی خۆی، لە دوای ئەو تەمەنەش لە گەشەكردن دەوەستێت.
پێنجەم: لە رۆژێكدا تا نزیكی (15) هەزار جار چاو دەتروكێنین، پێڵووی چاو لە رێی فرمێسكەوە و بەو رێگەیە بەردەوام بەشی دەركەوتووی چاو دەشوات و بەردەوام شێداری دەكاتەوە، ئەوەی جێی سەرسوڕمانە، هیچ گەرمییە وزەیەك لەو لێخشاندنە بەردەوامە دروستنابێت، ئەمەش دژی یاسایەكی جێگیری فیزیاییە.
شەشەم: ئەگەر دكتۆر پێی وتیت چاوت (6/6) ــە، مانای ئەوە نییە چاوت لەوپەڕی توانای خۆیدایەتی، ئەگەر تەماشای كارتی تاقیكردنەوەی چاوت كردبێت، ئەوا (6/6) لە ریزی دووەمدایە نەك یەكەم، ماناشی ئەوەیە كە چاوت توانای ئاساییە و پێویست بە عەینەك ناكات.
حەوتەم: ئێمە بە دەماغ دەبینین نەك بە چاو: چاو تەنها ئامێرێكە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و وێنەكان، دواتر ئەو زانیارییانە دەنێردرێنە بەشی پشتەوەی دەماغ و لەوێ لێكدانەوەیان بۆ دەكرێت و فەرمان دەكرێت بە بەشەكانی تری جەستە مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیارییانە بكەن.
پۆل
ته ندروستی
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :