زیانەکانی نوستن بۆماوەیەکی درێژ
توێژینەوە پزیشکییەکان ھەموو لەسەر ئەوە کۆکن کە، پێویست مرۆڤ لە ٢٤ سەعاتدا لانیکەم ٧ بۆ ٨ سەعات بخەوێت، بۆ ئەوەی بتوانێت چالاکی رۆژانەی بەباشی ئەنجامبدات، بەڵام ئەگەر ژمارەی سەعاتەکانی خەو لە ٩ سەعات زیاتر بوو ئەوا روبەرووی چەندین کێشەی تەندروستی دەبیتەوە، لەوانە:
١ – خەمۆکی: بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە نوستن بۆ ماوەیەکی درێژ مەترسییەکانی توشبوون بەخەمۆکی زیاد دەکات. بەپێی توێژینەکە کە لەسەر کەسانی پێگەیشتوو ئەنجامدراوە دەرکەوتوە ئەوانەی لە ٧ بۆ ٩ سەعات زیاتر ئەخەون رێژەی خەمۆکی ٢٧% بووە، بەڵام ئەوانەی لە ٩ سەعات زیاتر خەوتوون لە شەوو رۆژێکدا رێژەی خەمۆکی گەیشتۆتە ٤٩%.
٢ – تێکچوونی مێشک: بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ٢٠١٢ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە خەوتن بۆ ماوەیەکی درێژ یان کورت دەبێتەھۆی تێکچوونی کاری مێشک.
٣ – ئەگەرەکانی مناڵ بوون کەمدەکاتەوە: بەپێی توێژینەوەیەکی کۆری، دەرکەوتووە ئەو ژنانەی بۆ ماوەی ٧ بۆ ٨ سەعات خەوتوون ئەگەری مناڵبوونیان بەرزە، بەپێچەوانەوە ئەوانەی لە ٩ سەعات زیاتر خەوتوون رێژەی مناڵ بوون کەمیکردووە.
٤ – مەترسی تووشبوون بەنەخۆشی شەکرە زیاد دەکات: توێژینەوەکان سەلماندویانە ئەوانەی لە ٨ سەعات زیاتر ئەخەون، زیاتر تووشی نەخۆشی شەکرە ئەبن.
٥ – قەڵەوی: خەوتن بۆماوەی درێژ یان بۆ ماوەی کەم دەبێتەھۆی زیادبوونی کێش.
٦ – توشبوون بەنەخۆشیەکانی دڵ

پۆل
ته ندروستی
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :