بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندرووستیت تێك نه‌چێ له ڕۆژانی جه‌ژن و دوای ڕه‌مه‌زان
جه‌سته له مانگی ڕه‌مه‌زان شێوازی تایبه‌تی له خواردن وه‌رگرتووه و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بێ ئاو‌و خواردن بووه . وه له یه‌كه‌م ڕۆژ جه‌ژنیش ده‌ست ده‌كرێت به خواردنی جۆراو جۆر كه زۆر جار كه‌سه‌كه تووشی تێك چونی باری ته‌ندرووستی ده‌بێت .
بۆیه له خواره‌وه كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری هه‌یه پێویسته هه‌مومان ڕه‌چاوی بكه‌ین به تایبه‌تی له ڕۆژانی جه‌ژن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندرووستیه‌كی باش و لاشه‌یه‌كی ڕێك و پێكمان هه‌بێ له دوای ڕه‌مه‌زان :
. ڕۆژانه خواردنی كه‌م بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی لاشه دووباره هه‌نگاو هه‌نگاو شێوازی پێشانی خۆی وه‌ربگرێته‌وه .
. دوور بكه‌ره له خواردنی زۆری چه‌وری و ئه‌و گۆشته‌ی كه چه‌وری زۆری تێدایه به تایبه‌تی له ڕۆژانی جه‌ژن .
. ئه‌و خواردنانه هه‌ڵبژێره و بیخۆ كه هه‌رس كردنیان ئاسانه وه‌كو میوه‌و سه‌وزه و ئه‌و خواردنانه‌ی ڕیشاڵی زۆریان تێدایه .
. هه‌وڵ بده دوور كه‌ویته‌وه له شیرینی .
. زۆر ئاو بخۆره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت وشك نه‌بێ .
. وه‌زش بكه و ئاگادربه قه‌ڵه‌و نه‌بیت چه‌وریت دابه‌زێنی
پۆل
ته ندروستی
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :