هه واڵ

[هه واڵ][bleft]

وه رزش

[هه واڵ][twocolumns]

یەپەگە گەیشتە ڕەققە

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) تەنھا ٣٠ کیلۆمەتریان ماوە بگەنە شاری ڕەققەی پایتەختی گروپی تیرۆریستی داعش لەسوریا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەڕۆژئاوای کوردستانەوە، شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)و بورکانی فورات بەئاراستەی پارێزگای ڕەققە پێشڕەوییان کردووەو لەبەرزاییەکانی نزیک ئەو پارێزگایە، شارەکە بەئاسانی دەبینرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر ڕێدور خەلیل وتەبێژی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاندبوو، شەڕڤانانی کورد بەھیچ شێوەیەک بەئاراستەی ڕەققە پێشڕەوی ناکەن و ناشیانەوێت بچنە ناو ئەو پارێزگایەوە.
ھەرچەند ئەوەشی نەشاردبۆوە، کە ئەگەربێت و لەلایەن ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، پێداویستی سەربازیی و چەکی پێشکەوتوویان پێبدرێت، تێکشکاندنی داعش کارێکی زۆر ئاسانە بۆ ئەوان.
لەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، درەنگانی شەوی ڕابردوو یەپەگەو بورکانی فورات گەیشتوونەتە نزیک پارێزگای ڕەققەو نێوانی داعش و شەڕڤانانی کورد لەپایتەختی داعش، تەنھا ٣٠ کیلۆمەترە.
ئەوەش ئاشکراکراوە، دوێنێ لەشاری سلۆک کە دەکەوێتە باکوری شاری ڕەققەو کۆبانێوە، دوو کردەوەی خۆکوژی ڕوویاندا، دواتر گروپی تیرۆریستی داعش کردەوەکەی لەئەستۆگرت، بەڵام لەبارەی زیانەکانی ئەو دوو کردەوەیە، ھیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.
لەزانیاریەکاندا باس لەوەدەکرێت، پێشڕەویەکانی یەپەگەو بورکانی فورات بەئاراستەی ڕەققە دوای ئەوە دێت، پێشتر فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان بۆردومانێکی سەخت و چڕیان کردووەو دواتر شەڕڤانانی کورد دەستیان بەپێشڕەوی کردووە.
پێشڕەویەکانی یەپەگە بەرەو ڕەققە لەکاتێکدایە، لەکۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو، توانرا شاری گرێ سپی لەدەستی داعش ڕزگاربکەن وەکو ناوەندێکی گرنگ و ستراتیژی لەنێوان ڕەققەو ڕۆژئاوای کوردستاندا کە پێشتر داعش زۆر سودی لێوەردەگرت، دواتریش توانییان شاری عەین عیسا (بۆزان)و بنکەیەکی سەربازی گەورە کە دەکەوێتە ٥٠ کیلۆمەتری شاری ڕەققە لەژێر دەستی داعش دەربێنن.
كۆمێنت
  • Blogger كۆمێنت له ڕێگه ی بلۆگه ره وه
  • Facebook كۆمێنت له ڕێگه ی فه یس بوكه وه
  • Disqus كۆمێنت له ڕێگه ی Disqus

ليست هناك تعليقات :


ته ندروستی

[هه واڵ][threecolumns]

زانست وزانیاری

[هه واڵ][list]
[][grids]

ته‌كنه‌لۆجیا

[هه واڵ][bsummary]