چاره‌سه‌ر سیحری بۆ لابردنی شوخت
له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێسته شووختكردنی هه‌ر شتێك به عه‌یب ده‌چێت و زۆرێك له خه‌ڵك حه‌ز ده‌كه‌ن ئۆتۆمبێل و مۆبایل و كه‌ره‌سته مۆدێله‌كانیان هیچ شوختی تێ نه‌كه‌وێت و به‌چاكی بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌سته‌مه و ره‌نگه زۆربه‌مان ئه‌و ویسته‌مان نه‌یه‌ته‌دی و ئۆتۆمبێل و مۆبایل و كه‌لوپه‌له‌كانمان شوختیان به‌ر بكه‌وێت, بۆ نه‌هێشتنی شوخت و په‌ڵه‌كانیش نیگه‌ران مه‌بن ئه‌م 3 رێگا سیحرییه به‌كاربێنن، ئۆتۆمبێل و مۆبایل و كه‌لوپه‌له‌كانتان به‌جۆرێ ئاسه‌وای شوختی پێوه نامێنێت كه هه‌ستی پێ نه‌كه‌ن كه پێشتر ئه‌و شوێنه شوختی هه‌بووه.
یه‌كه‌م: بۆدره‌ی منداڵان: كه‌مێك بۆدره بخه‌ره نێو تۆزێك ئاو و كه‌مێك لێی بگه‌ڕێن تا وه‌ك هه‌ویری لێ دێت، دواتر بیخه‌نه سه‌ر شوێنی شوخته‌كه به په‌ڕۆیه‌كى نه‌رم به‌شێوه‌ی بازنه‌یی هه‌ویره‌كه له‌سه‌ر شوێنی شوخته‌كه بسوڕێننه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌ستانی بخه‌نه سه‌ر, بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی شوخته‌كه به‌ته‌واوی هه‌ویره‌كه‌ی تێ بچێت، پاشان به په‌ڕۆیه‌ك كه شێ هه‌ڵنه‌مژێت به وردی بیسڕنه‌وه.
دووه‌م: زه‌یتی رووه‌كی: ئه‌م رێگه‌یان زیاتر بۆ نه‌هێشتنی شوختی مۆبایل كارایه و سه‌ره‌تا هه‌موو شوێنه كراوه‌كانی مۆبایل به‌چاكی بگرن، واته سه‌ماعه و شوێنی شه‌حن كردنه‌وه و هه‌ر شوێنێكی تر هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زه‌یتی رووه‌كی نه‌چێته ناویه‌وه و مۆبایله‌كانتان تێك بدات، پاشان دڵۆپێك زه‌یتی رووه‌ك هه‌ر یه‌كێك له رووه‌كه‌كان بێ بیخه‌نه سه‌ر شوێنی شوخته‌كه و به‌شێوه‌ی بازنه‌یی به په‌نجه‌ی گه‌وره‌تان زه‌یته‌كه به‌سه‌ر شوێنی شوخته‌كه بسوڕێننه‌وه.
سێیه‌م: هه‌ویری ددان پاككردنه‌وه، كه‌مێك هه‌ویری ددان بخه‌نه سه‌ر شوێنی شوخته‌كه و پاشان به لۆكه به‌شێوه‌ی بازنه‌یی به‌سه‌ر شوێنی شوخته‌كه په‌رتی بكه‌ن و چه‌ند خوله‌كێك لێی بگه‌ڕێن پاشان به‌هێواشی به په‌ڕۆیه‌كی نه‌م بیسڕنه‌وه.
به‌تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م 3 رێگه‌یه بۆ مۆبایل و ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له‌كانی تر, كاریگه‌ره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ده‌بینن.
پۆل
زانیاری
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :