هه واڵ

[هه واڵ][bleft]

وه رزش

[هه واڵ][twocolumns]

رۆمانە سەرنجڕاكێشەكەی پرۆلكس

هەواڵەكانی باركردنی ئاویی، رۆمانی ژنە نوسەری ئەمەریكی "ئانی پرۆلكس- ١٩٣٥"ە.

پرۆلكس لە جیهانی ئەدەبدا ناسراوە، بەو پێیەی یەكێكە لە ٢٠ ئەدیبە گەورەكانی سەر ئاستی جیهان، كە كارەكانی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییان بەدەستهێناوە وەك: پۆلیتزەرو كتێبی ساڵ لە ئەمەریكاو ئیریچ تایمزو شیكاگۆ تریبیۆن.

ئەم ڕۆمانە باس لە كەسێتیی "كۆیڵ" دەكات، كە كەسێكی بێ هۆش و گۆشەو پێ بەپێی ڕووداوەكان دێت و دەچێت بە هۆی نەبوونی ئیرادە و سورنەبوونی خۆیەوە لەسەر بڕیارو ئامانجەكانی.

كار لەسەر ئەوە دەكات ڕزگاری بكات لەو دۆخە ناهەموارەی، بەوەی كە یارمەتی كۆچكردنی بدات بە گەڕانەوەی خۆی و دوو كچەكەی بۆ زێدی خۆی، كە كەنەدایە.

هەروەك ئەم ڕۆمانە لە ناوەڕۆكدا چیرۆكێكی كۆمیدی لە خۆگرتووە، پاڵەوانی ڕۆمانە رۆژنامەوانییەكە لە پلەی سێدا، كارەكەی ڕاپۆرت نوسینە دەربارەی ئەو كەلوپەلانەی بە ڕێگەی ئاویی باردەكرێن.. كەچی لە زۆرترین كاتدا ڕووداوی ڕۆمانسیی كۆمیدیی دەخوڵقێنێت.

لەم ڕۆمانەوە فیلمێكی سینەمایی بەرهەمهێنراوە بە ناونیشانی " "THE Shipping News ".

لە بەناوبانگترین كارەكانی تری ئەم ژنە ڕۆماننوسە كتێبی "چیای برۆیك"ە، كە ئەویش كراوە بە فیلمی سینەمایی لە ساڵی ٢٠٠٥ داو سێ خەڵاتی ئۆسكاری پێ بڕاوە، ڕۆمانی " تاوانەكانی ئۆركۆدیۆن" و "كارتی جەژنە پیرۆزە" و "ناوچەی نزیك" ن.
 
كۆمێنت
  • Blogger كۆمێنت له ڕێگه ی بلۆگه ره وه
  • Facebook كۆمێنت له ڕێگه ی فه یس بوكه وه
  • Disqus كۆمێنت له ڕێگه ی Disqus

ليست هناك تعليقات :


ته ندروستی

[هه واڵ][threecolumns]

زانست وزانیاری

[هه واڵ][list]
[][grids]

ته‌كنه‌لۆجیا

[هه واڵ][bsummary]