ئه‌مریكا و فره‌نسا بۆ عه‌بادی: پشتیوانی تۆین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی واشنتنی بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات ڕاگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌مریكا "داننانێت" به ڕیفراندۆمی كوردستاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه شه‌وی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له ڕیكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه بۆ هاتووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، تیله‌رسن جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "واشنتن دان به ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستاندا نانێت و پشتیوانی یه‌كپارچه‌یی خاكێ عێراق و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات له خۆبه‌دوورگرتنی له پێكدادان و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا".
تیله‌رسن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌مریكا جه‌نگی دژ به داعش و ئازادكردنی ته‌واوی خاكی عێراقی زۆر به‌لاوه‌گرنگبووه، بۆیه "پشتیوانی حكومه‌تی عێراقی ده‌كات له سه‌ركه‌وتندا به‌سه‌ر تیرۆر".
له‌لای خۆشیه‌وه، عه‌بادی به تیله‌رسن-ی وتووه "ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك ڕویداوه سه‌پاندنی سیستمه له پارێزگاكه‌دا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی قانونیی و ده‌ستورییه له‌پێناو ڕێگریكردن له دابه‌شكردنی وڵات و لاوازكردنی".
عه‌بادی وتووشیه‌تی "حكومه‌تی عێراقی سوربوو له‌سه‌ر دایه‌لۆگ به‌پێی ده‌ستور به‌ڵام به‌رپرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامیان نه‌بووه".
ڕونیشیكردووه‌ته‌وه "پێشینه‌ی كاره‌كانمان هێشتا جه‌نگی دژ به چه‌كدارانی داعشه كه نزیكبووینه‌ته‌وه له زاڵبوون به‌سه‌ریاندا و ڕزگاركردنی ته‌واوی خاكی عێراق و پاراستنی ئارامی سنوره‌كان".
نوسینگه‌ی عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه عه‌بادی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فڕه‌نساوه ئه‌نجامداوه.
ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هێزه عێراقییه‌كان و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌پارێزگای كه‌ركوك كراوه‌و هاوكات باسكردنی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵاته‌كه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ركراوه‌ته‌وه‌و ماكرۆن جارێكی دیكه پشتیوانی خۆی بۆ عه‌بادی دووپاتكردووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕانی : محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین
پۆل
هه واڵ
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :