سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر پێویست بكات مه‌سعود بارزانی ده‌ستگیرده‌كه‌ین و ده‌یبه‌ین بۆ توركیا".
ڕۆژنامه‌ی حورییه‌تی توركی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركیا (مه‌هه‌په)، سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه ده‌وترێت مه‌سعود بارزانی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ی بردووه‌ته ناو كه‌ركوك، ڕایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئێمه مه‌سعود بارزانی ده‌ستگیرده‌كه‌ین و ده‌یبه‌ین بۆ توركیا".
وتیشی "بۆ به‌ره‌گاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و ڕێگریكردن له‌به‌هێزبوونی زیاتری، ده‌بێت ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئاسمانی و زه‌مینی ئه‌نجامبدرێت".
باخچه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "په‌كه‌كه دوای قه‌ندیل و شه‌نگال، ده‌یه‌وێت له‌كه‌ركوك جێگیربێت، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ عێراق و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت توركیاش، بارزانی ته‌نیا ته‌ماشای ئه‌و ڕووداوانه ده‌كات".

پۆل
هه واڵ
كۆمێنت
ليست هناك تعليقات :